ئه‌م ماڵه ده‌لاقه‌یه‌که بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی
جمعه 14 بهمن 1390
تا ئۆقیانووسێ من جۆگام...
نامه‌یه‌ک له سه‌ر چه‌ند لایه‌نی شێعری بۆ کاک عه‌لی حسه‌ینی به بیانووی خوێندنه‌وه‌ی کتێبی "ئێواره‌که"
حه‌زم لێ نیه شاعرێکی مۆرخس و ره‌خنه‌گرێکی قسه قوڵ و قه‌مبه بم و ناوی سه‌دان ره‌خنه‌گری بێگانه‌ت بۆ بێنمه‌وه؛ بڵێم فڵانی وای وت و فڵان شاعیری بێگانه ئاوا رای خۆی له سه‌ر شێعر ده‌ربڕیوه، به گیانی خۆمان نه‌زه‌ری سه‌دان ره‌خنه‌گری بێگانه‌م به گوێدا چپاوه و روانگه‌ی زۆریه‌کیانم له‌به‌ره، به‌ڵام برا ئه‌و له کوێ ئه‌ژی و ئه‌من له کوێ؟ ئه‌و له هه‌ست و ئیحساسی کام وڵاتا سه‌ری هه‌ڵداوه و چ ئازارێکی چێشتووه و به چ زمانێک دواوه؛ ئه‌من چلۆن؟ کاکه خۆ من باس له ره‌وتێک ناکه‌م بناخه و بنچینه‌ی بێنمه ده‌رێ و هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی به‌شیان بووه له دامه‌زرانی ، بیانناسێنم و روانگه‌کانیان لێک ده‌مه‌وه، نه لالۆگیان کوردێکم و ئه‌وه‌ی له‌م وتاره کورته‌دا ئه‌یخوێنیه‌وه روانگه‌ی خوێنه‌رێکی ئاسییه که گرینگ تر له هه‌موان تاکێکی کورده و وه‌کوو که‌سێکیش که له هه‌ستی وڵاته‌که‌ی خۆی دا ژیابێ، په‌ڕتوکه شێعرێکی له ژێر ناوی "ئێواره‌که" به زمانی شیرینی دایکی خۆی خوێندۆته‌وه. جا هه‌رچی نووسراوه روانگه‌ی من واته خوینه‌رێکی ئاسایی تاکێکی کورده و داکۆکی له سه‌ر ئه‌وه ناکات رای گشت خوێنه‌ران بێت، جا هه‌ر که‌سێک بڕوای به وته‌کانم هه‌بێ بڵێ وایه و هه‌ر که‌سیش نا با خۆی رای خۆی ده‌ربڕێ.
یکشنبه 18 دی 1390
ای خوشا ...
ای خوشا با تو به دوزخ راندن
در تب و تاب گناهت ماندن
چون بهشت باد آتش دوزخ را
گر به جرم عشق تو سوزاندن!

پنجشنبه 8 دی 1390
دوو هه‌واڵ له بنکه‌ی ئه‌ده‌بی شاری بانه‌وه: 1 - به‌ڕێوه چوونی فستیواڵی کورته شێعر: بە ئاگاداری سەرجەم شاعیرانی کورد دەگەیه‌نین کە ئه‌م بنکەیه‌دوای بەڕێوە بردنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی یەکەمین کۆڕی شێعری کورت (ژێر ١٢٣ پیت) لە هاوینی ڕابوردوودا کە بەشداری بەرفراوانی شاعیرانی بەخۆوە بینی و بەرهەمەکانی تایبەت بەو کۆڕەش لە دووتوێی کتێبێک‌دا لە ژێر چاپ دان، بەنیازە یەکەمین فستیڤاڵی شێعری "کورتەنامە" بەڕێوە بەرێت. لەگەڵ داواکاری بۆ بەشداری هەمەلایەنە و چالاکانە لەم فستیڤاڵەدا، تکاکارین ئەم مەرج و باروودۆخە لە ناردنی بەرهەمەکاندا ڕەچاو بکرێن. 1- بەرهەمەکان بە فۆنتی یوونیکورد و بە فایلی word بن و هەڵەی ڕێنووسی نەبێ کە لە چاپدا بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆتانە. 2- بەرهەمەکانتان بۆ ئیمەیلی baneberoje@yahoo.com بنێرن. 3- پێویسته هاوپێچی بەرهەمەکان کورتەیەک لە بیوگرافی (پێناسەی شاعیر)، وێنەیەکی شاعیر و ژمارەی پێوەندی یان ئیمه‌یلمان بۆ بەڕێ بکەن. 4- زاراوە جۆراو جۆرەکانی زمانی کوردی جیاوازییان نیە و پێشوازی لە بەرهەمەکان که به هه‌ر شێوە زار و ئاخاوتنێک نووسرابن دەکرێت. 5- ئەو شێعرانە لەم فستیڤاڵەدا دەگونجێن کە لە40 بڕگە،دوو کۆپلە یا حەوت دێر زیاترنه‌بن(هه‌روه‌سا دوو کۆپلەو حەوت دێڕەکەش لە 40بڕگە تێنەپەڕن) 6- دوایین دەرفەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان ٢٠/١٠/٩٠ یە کە بە هیچ شێوەیەک ئەو دەرفەته فراوانتر ناکرێت. 7- ئەو بەرهەمانە لەم فستیڤاڵەدا وەردەگیرێن کە لە هیچ کۆڕێکی دیکەدا نەخوێندرابنەوەیان له دووتوێی گۆڤار و نامیلکه و کتێب دا له چاپ نه‌درابن. 8- ناوەرۆکی بەرهەم ئازادە. 9- بەرهەمەکان لە لایان لیژنەی ئەدەبیەوە تاووتوێ دەکرێن و بە هەڵبژاردەی بەرهەمەکان تا سێ کەس خەڵات پێشکەش دەکرێت. 10- هەر پێشنیارێک بۆ باشتر بەڕیوە چوونی ئەم فستیڤاڵە منەت بار‌مان دەکات و ڕێزی لێ دەگرین. ۱۱-هه‌رشاعیرێک ده‌توانێ لانی زۆر پازده به‌رهه‌م بنێرێ به‌ڵام فستیڤاڵ ته‌نیا ده به‌رهه‌م له‌هه‌ر شاعیرێک وه‌رده‌گرێت. به‌رهه‌مه‌کان دواتر بۆ نووسه‌ره‌کانیان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه. 12- بۆ زانیاری زیاتر ئەتوانن پەیوەندی بەم دوو ژمارەوه بکەن : - ۰۹۱۸۱۷۶۸۶۱۱- ۰۹۱۸۳۷۵۲۴۶۰ 2 - به‌ڕێوه‌چوونی ده‌هه‌مین فستیواڵی چیڕۆکی بانه: به ئاگاداری هه‌موو چیرۆک‌نووسان و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان ده‌گه‌یه‌نین که ئیداره‌کوللی فه‌رهه‌نگ و ئیڕشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان ده‌یه‌وێت به بێ بنکه‌ی ئه‌ده‌بی "به‌ڕۆژه" ده‌یه‌مین خولی فستیڤاڵی چیرۆکی بانه به‌ڕێوه به‌رێت ، ئه‌وه له کاتێکدایه که ئه‌م بنکه دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ساڵی ڕابردووی ئه‌و فستیڤاڵه بووه. ئێمه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆمان بۆ ئیداره‌ی ئیڕشاد و فه‌رمانداری بانه و نوێنه‌ری بانه و سه‌قز له مه‌جلیس وشوورای شار و شاره‌داری بانه به‌رز کردۆته‌وه و به نیازین که وڵامی به جێ و پێویست به ئێمه بدرێته‌وه و به‌ڕێوه بردنی فستیڤاڵ بدرێته‌وه به خاوه‌نی بنه‌ڕه‌تی خۆی . هه‌ر بۆیه له هه‌موان چاوه‌ڕیی پشتگیری و یارمه‌تی ده‌که‌ین .
دوشنبه 14 آذر 1390
"محه‌ممه‌د مسته‌فازاده": ره‌گ له گڵ‌دا تۆ له‌م ده‌شته وشکه رۆژێک ده‌ڕۆی فرمێسکم رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ نیگات تاڵ و مات و ته‌مه دڵت کون کونی چه‌قڵی ناهومێدی و غه‌مه ئاهی ئه‌م وشکه وێرانه تۆف و ته‌وانی لات نه‌هێشت تۆ به خوێن و ئاره‌قه‌ت ره‌نگاڵه‌ی ئه‌م دارستانه زه‌رده بووی تۆ ته‌نیا؛ به ده‌ستی به‌تاڵ، له ناو ئه‌م گه‌رده‌لوله بووی ئه‌رێ گیانه که کۆچی تۆ له‌م وڵاته کۆچی گیانه له‌گه‌ڵ چڵ چڵی چه‌مه‌ن په‌یمانێکی ونت دانا ئه‌تۆ هه‌وری تاڵی به بێ باران، وشکه‌سالی، تا نیوه‌ڕێ چوونی یاران، ته‌ڵه و ته‌می لێو به‌باران هێزی سڕی ئه‌تۆ هه‌واری چه‌وتی چه‌قه‌ڵ هاوار هاواری قاوی قه‌ل ئه‌ژنۆی بڕی تۆ به نێوچاوانی نورانیت که له‌وبه‌ر، گه‌نم جاڕی ئاسۆیه‌وه خۆشتر له سه‌د تاجی خۆره به کوڵمه‌ی سوورهه‌ڵگه‌ڕاوت له تینی تیشکی تاوی ده‌شت رووی پڕ بڵێسه‌ی غه‌یره‌تت که به‌رزتر له سه‌د جامی جه‌مشیده لام چاوی خه‌م رێژت که رۆژێ جمه‌ی جۆگه‌ی پێکه‌نین بوون ئێستاش له تاوی ته‌م گلاو ده‌ڕۆی که فرمێسکی منیش رێژنه‌ی ماڵاواییت ده‌ڵێ ئه‌من لێره پێ له ناو ره‌گی خاکم من ئه‌وینداری ئه‌م گڵه‌م جاکوو زبڵه‌م یاکوو پاکم ده‌مێنم تا ده‌نگی نه‌فه‌س بێ له گه‌رووم ئه‌من لێره چم گه‌ره‌که، که نازانم؟! گه‌رچی هومێدی روناکی نیه له‌م تاریکستانه به‌ڵام دیسان له‌م پێده‌شته وشکه دا تینوو ده‌ڕۆم که رۆژێ دێ به ده‌ستێکی به‌تاڵه‌وه گوڵ بچێنم ئه‌من لێره ئه‌شێ رۆژێ له لوتکه‌دا هه‌ر وه‌ک هه‌تاو سرودی سه‌رکه‌وتن بڵێم که ده‌زانم رۆژێک دادێ تۆ بێیته‌وه! محه‌ممه‌د مسته‌فازاده 1390.09.07 ی هه‌تاوی - ورمێ
شێعرێک له "فه‌ره‌یدوون موشیری" وه‌رگێڕانی
شنبه 21 آبان 1390
له شینایی چاوه‌کانتا قاته منێک
و ....تا آبی ترین های نگاهت
شه‌وانی من
شێعری جه‌سته‌ی مانگه؛
شێعراوی ورده ماسی نیگاتم تیا ئه‌چۆڕێ
- زۆر نیه که به‌ژنی منت تیا نوقمه -
شه‌پۆلم له سه‌رتاپاته‌وه
مه‌ستی ماچه و
مه‌مکت به‌له‌می دێڕێک بێ ئوقره‌ییم
له قاو ئه‌دا
شینم که
شین تر
تا غه‌زه‌لێ ئاسمانی بوون
چاوه‌کانتم تیا بنێژه
ساو که دێڕم
شین که نیگام
با باڵنده‌ییم له دایک بێ
با من هه‌موو عه‌شق
تێکڕا ئاسمان
با من تۆ ....
تۆ
تۆش
من بم!
***
لکنت هیاهوی ستاره گولم زد
تلفظ صریح ماه را
بر پیشانی خورشید نوشته بودند
که طلوع نکرد
و من شاعر بودم
از خورشید و گندم و عشق می نوشتم
و پول شاعر نبود
نه از نان
نه از من
نه از عشق ننوشت.
تاریکی شاعری را بلعید
تا هیچ واژه ای از حروف آبی چشمان تو ننویسد!
1390.08.18
ارومیه
شنبه 30 مهر 1390
شه‌وه شێعرێک به به‌شداری هێندێک له شاعیرانی هاوچه‌رخی کورد به هاوکاری ئیداره ئیرشادی شاری نه‌غه‌ده به‌ڕێوه ده‌چێ، ده‌رفه‌ت بۆ ناردنی به‌رهه‌م ۱۰/۸/۱۳۹۰هه‌تاوی.
تێبینی:
یکشنبه 17 مهر 1390
ته‌ڕی ماچ، پڕی مه‌سیح
حه‌زم لێیه بولبول ئاسا
به سه‌وزایی ماچت دا
ده‌نگم خه‌ست بێ
گوڵێکی به‌ژنت داگیرسێنه
دوو ده‌ندوک زیاتر
له حه‌شاری باخه‌ڵتا
جریوه‌م مه‌ست و
په‌نجه‌م بولبول
ئه‌هریمه‌نێک به مندا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و
ده‌نگم حه‌رامه
نووزه‌ی خوام تیا ئه‌پچڕێ
به هیچه‌وه
مه‌سیحم دووباره‌یه‌تی
به‌ژنی هه‌نارم دیسان؛
سووری سێوی بزه‌ت سه‌رله‌نوێ!
ئه‌هریمه‌ن تاڵێکه و
خودا‌ش پچر پچڕ
- به یاسایێکی له‌ت له‌ت دا
هه‌ڵده‌پروێته سه‌ر کۆشی گوڵ و
حه‌رام ترین گۆرانی بولبول –
حه‌رامن؛
من:
په‌نجه فرێزووی سنگی ماچێکه و
هه‌ڵپچڕانی مه‌حاڵ،
مه‌حاڵ:
سه‌رگه‌ردان ترین که‌لاوه‌یه‌کی مه‌سیح
مه‌سیح دیسان
سێ باره‌یه‌تی و
چوار باره و
پێنج باره و
شه‌ش و حه‌وت و ....
به هه‌نگاوی مه‌رگم ناگات
سه‌لیب سه‌لیب بزه‌م مونجی و
مه‌رگم دیکتاتۆر
گه‌ڕانه‌وه‌ش
پچڕاوترین رێگای سه‌فه‌ری لێوم!
یکشنبه 13 شهریور 1390
جووته عاشقێ و سه‌ره‌تای شه‌پۆل کۆتاییمه ته‌نکایی له‌شم شه‌پۆل ئه‌مرێ و به‌له‌مێ له روحما که‌سیره‌یه من زه‌ریام تیا ئه‌ڕوخێ که هیچ ئۆقیانووسێک نامنێژێ خۆڵم وێڵه و سووتانم بێ سه‌روشوێن جووته عاشقێ - مه‌ست - له سه‌رابی چاومه‌وه مانگیان شێته و به له‌نجه‌ی ئاوا ئه‌تڵیسێن هه‌ی ڕۆ .... هه‌ی ڕۆ جووته عاشقێ حه‌یرانی جه‌سته‌م نازانن به مه‌له‌ی گۆرانیه‌کی قه‌قنه‌سی خنکانم ده‌شوبهێنن وه‌ی ڕۆ وه‌یلانم به گه‌ڕیانی شه‌پۆلا و کۆتاییمه له قامیشه‌ڵانی سنووری په‌نجه‌م دا حه‌وزێ مه‌نگ مه‌نگ بزه‌م ئه‌نووسێ و ئوقیانووسێکیش گریان به زه‌ریاما تێپه‌ڕ ئه‌بن جووته عاشقێ سوێریم ئه‌خۆنه‌وه و شه‌به‌قم ئه‌چنن جووته عاشقێ له دێڕێک ماڵئاوایی دا یه‌کیان خاکه و به جۆگه‌یه‌ک تانیاییما تێکه‌ڵمه یه‌کیان سووره و به‌له‌مێک شه‌هیدیم به خولیاما تێئه‌په‌ڕێ من زه‌ریام و جووته عاشقێ وه‌رزی هه‌موو ژوانێ به کۆتاییم دا دیسان شه‌پۆلێک له ته‌نکاییم ده‌ست پێ ده‌که‌ن! 1390.06.01 ی هه‌تاوی
چهارشنبه 2 شهریور 1390
...........
له بێگانه‌یی ئه‌و ئاسمانه‌ی هاته سه‌رم
ئیمانم به فاڵی قه‌ره‌جێک هێنا
که هه‌رگیز
باوه‌ڕی به نیشتمان نه‌بوو ....!!!!!!!
چهارشنبه 26 مرداد 1390
شاید عروسک ها هم خندیدند. . . .
قلبی سکوت . . . . . . بشمار تپشهای ناگهانی آن پشت سیم خاردار ، آینه ی چشمهاش پر شده با پوتین و سر نیزه ؛ خیر شده به پای سربازی و در حسرت چند دقیقه ی دیگر عمر . مین های عروسکی همه بهت می خندند ، از کی بچه نبودی دختر ؟ بردار و بیار خانه ی گلی کوچکی بساز ، با عروسکهات بازی کن ، یک لحظه هم که باشه شاید برات بخندند .
- دختر این‌جا جه کار می کنی برو اونور ؟! (صدایی خشن)
تو بچه ی. . . . . . ؟(با دست های کلفتی که دستکش پوشیده بود اشار به اونطرف مرز کرد)
نه شاید ایرانی باشه ، از کجا باید دانست زبون و لباسشون که یکیه . . !!! ها ؟! (با خودش می گفت )
تو کری ؟
هنوز اشک گل آلودش به زمین نخورده و یک قدم تمام برنگشته بود ، دلسوزترین عروسکش از ته قلب به‌ش خندید . . . . .
پاییز 89
سه شنبه 11 مرداد 1390
خۆشه‌ویستی
له خۆزیه‌م بوو که گۆزه‌ی شانی ئه‌و شۆخه م شکا بێ
دڵ و شێعرم که له‌و دابوو به سه‌ر سنگا رژابێ
چڵی باڵای و شه‌تڵی مه‌م له ئامێزی دڵم دا
به ده‌ستی هه‌ستی له‌رزۆکم بۆ یه‌گجاری روابێ
سه‌مای دڵ پڕ ده‌کا شێعرم که زوڵفی تۆ له کانی
له به‌ر سروه‌ی هه‌ناسه‌م دا په‌ری شۆخی سه‌ما بێ
به خاڵی لێوی سوورت کیژی کوردی نازه نینم
ده‌ڵێی پێم وه‌ک کوڕی کورده‌و له ناو خوێن دا گلا بێ
نیگای هه‌ر خسته چاوانم له پڕ دڵ دێته سوجده‌ی
وه‌کو فه‌ڕزی عه‌شق بێت‌و له ناو یاسای خودا بێ
به یاسای خۆشه‌ویستی من ده‌بێ بمژم گوڵی روت
چلۆن لای تۆ ره‌وا بێ هه‌نگ له شیله‌ی گوڵ جودا بێ
13ی بةفرانبار1387ه
شنبه 25 تیر 1390
شه‌هیدم که، با تێکه‌ڵی ده‌مارت بم له مژی نیگایێکته‌وه دوکه‌ڵ ئاسا لوول لوول له ئاسمانی چاوه‌کانت خزیم تروسکه‌یه‌ک ئه‌هوورایی و لێڵ لێڵ به له‌پی خه‌یاڵی بزه‌ته‌وه کۆتری جه‌سته‌مت خنکان ئه‌تۆ مه‌ستا؛ نه‌ت ئه‌زانی له هه‌ناری لێوته‌وه گوڵه‌باخی ماچم سوور ئه‌بێ و بێڵوو بێڵوو به وشه‌ی ترێی سنگته‌وه مه‌ست ئه‌بم؟! ئه‌تۆ گێژه؛ نه‌ت ئه‌زانی تیری نیگات نامگلێنێ و فێری فڕینی شاخ ئه‌بم؟! نه‌شت زانی من له تۆ دام و کوشتنم خوێنی گه‌رمم له ناو ده‌مارت ئه‌چزێنێ و تۆش ناچاره‌ن خۆشمت ئه‌وێ!
دوشنبه 20 تیر 1390
بندی نهان در خویش این شعر را خیلی وقته سرودم، اما به علت اندیشه ای که به نظر خودم جالب بود دلم خواس رو وبم بذارم، امید است که شما هم ازش خوشتون بیاد. ما چقد اشتباه زندگی می کنیم و چقد بی دلیل دستهایمان را دوست داریم آنان که شمار انگشتان را به ما نخواهند داد کف زدنشان برای ما نبود آره؛ انگشتر و النگو را دوست دارند و از این همه شلوغی می ترسند از ماشه و دشنه در هراسند و از آزادی می گریزند همانا دوست دارند بند بودن و بس چه غم سینه ای که در آن به هم می رسند ؟!!!
چهارشنبه 8 تیر 1390
بانگه‌وازی ئه‌نستیتۆی خانی بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی ئه‌ده‌بی ئه‌دیبان و خامه‌به‌ده‌ستانی هێژا: ئه‌نیستیتۆی کلتووری و هونه‌ری ئه‌ندێشه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی له چوارچێوه‌ی پاراستن و گه‌شه‌پێدانی کلتوور و ئه‌ده‌بی کوردی وه‌رزنامه‌یه‌کی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بیاتی کوردی بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌م وه‌رزنامه ئه‌ده‌بیه که به هاوکاری نووسه‌ران و شاعیرانی کوردستانی ئێران چاپ ده‌کرێت، ئه‌ده‌بیات و وێژه‌ی کوردی ده‌خاته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. کۆمیته‌ی ئه‌ده‌بی و به‌شی چاپه‌مه‌نی ئه‌نیستیتۆی خانی له نوسه‌ران و دڵسۆزانی ئه‌ده‌بیاتی کوردی داوا ده‌کات بۆ به‌ڕێوه بردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه به ناردنی بابه‌ت و نوسراوه و پێشکه‌ش کردنی تێبینی و پێشنیار یارمه‌تی ئه‌نیستیتۆی خانی بکه‌ن. ئیمێلی گۆڤار: govari_xani@yahoo.com ماڵپه‌ڕی خانی: www.xani-institute.com ئیمێلی ماڵپه‌ڕی خانی: info@e-xani.com
یکشنبه 29 خرداد 1390
ژوانه‌کانی شێعر خوێن تاڵیه‌ک له حیشمه‌تی چاوه‌کانت ئه‌وه‌رێ تا ئه‌و سه‌ری دارستانی هه‌ناسه‌کانت دوکه‌ڵێک ئه‌مه‌یێت و خه‌ست له په‌مه‌یی گریانێکا ئه‌تڵیسێ تۆ لقت له وڵاتی چه‌قۆدا گوراوه و دێڕ دێڕ سوڕه‌تی هه‌سانت به‌سه‌ردا باریوه به‌ردت ناسی من لێره له ئاوزه‌نگی په‌ته‌وه شۆڕابه‌م له‌به‌ر کردووه و تا بن میچی ئاسمان دوا قومی خنکانم هه‌ڵمشت له جێژوانێکی من و تۆدا که‌ی بێت چپه‌ی ماچێک هه‌ناسه‌کانم بکرۆژێ و زه‌رگه‌ته‌ی نیگایێکی شێتانه هه‌نگوینی چاوه‌کانت هه‌ڵلوشێ تۆ به چه‌قۆی چڕنوقێ کول بیت و من له یاسای شه‌ریعه‌تێکا بپچڕێم حه‌رام حه‌رام تێکه‌ڵی باوه‌شی یه‌ک بین کیژۆڵه‌که‌ی وڵاتی به‌رده‌باران دڵت که‌ی هێنده گه‌وره بوو تێکڕا به‌ردی ئه‌م هه‌رێمه له تۆدا بنێژن تا شه‌تڵی شاخ له سنگی تۆدا بگورێ و سنوور سنوور سنوور له دایک بێ به‌ڵام یاره تا په‌نجه‌کانت گوێ نه‌گرن شه‌پۆلی ئه‌له‌کتڕۆنیکی هیچ ئاسمانێ ده‌نگم ناگه‌یێنێته تۆ و ئه‌م کاغه‌زه سڕانه کۆشی گه‌رمم ناکێشنه‌وه لێنزی دوربین سرودی هه‌ناسه‌کانمی بۆ ناگوترێ بۆیه له ئاسمانی ئه‌م شێعره‌دا وشه‌یه‌کی باڵداریت و تێکڕا سنووره‌کانی لاشه‌ی شاعیر ئه‌به‌زێنی جارێک له شکڵی خۆر ئاوێنه‌کانی مێشکم پڕ ئه‌که‌یت و جارێکیش ماسی ئاسا له گۆمی مه‌نگی چاوم دا خولیاکانی مانگه‌شه‌و ده‌شڵه‌قێنی تا ببارێم له فرمێسکی ئه‌ستێراوی و بوروژێم له تاریکستانی شه‌وه‌زه‌نگا وشه باڵداره‌که‌ی دێڕ دێڕ سه‌ربه‌ستیم ته‌نیا له چوار په‌لی شاعیردا ئازادی و به‌ولاوه‌تر نیشتمانێ نیه، ئاسمان بۆ باڵه‌کانت بنووسێ تا ئه‌م وشه ئاخاویه زۆنگی جه‌سته‌ی گریانی نه‌ته‌قاندووم ئه‌مجاره‌یان به پیتی به‌رد و شاخ و شۆڕابه شه‌تڵی کانی و تاڤگه‌یه‌ک بنێژه ئاسمانی ساوی له بیر بێ و سێواوی گڵیش بچێنێ لێره پڕ به قوڕگی پێنووس گورگ ئه‌لورێنێ و کۆرپه‌ی وشه‌م مه‌مکی خولیا ناناسێ لێره پاک کون عه‌شق ئه‌کوشێ و هه‌ناره‌ی دڵم ئه‌پلیشێنێ ئه‌گه‌ر هاتی دوور له گوڕه‌ی پێنووسه نامۆکان خۆت هه‌ڵده باڵت نه‌شکێ ماوه‌یه‌که جه‌سته‌ی شاعیریش ته‌ل به‌نده و تێنووسه‌کان مین ڕێژ ئه‌و ساته‌ی "با" بیری له کوشتنی په‌ڕه‌سێلکه‌یه‌ک ئه‌کرده‌وه گۆشه‌یه‌ک ئه‌بووه نیشتمان چڵ چڵی لاشه‌ی له کۆش ئه‌گرت له‌وه و به دوا له سه‌د لاوه نوکی تیژی له گه‌روو رۆ ده‌کرد و باڵداره‌که‌م تێکڕا به‌ردی سنگت بوه‌رێنه و سوک باڵ بگره له په‌نجه‌ت دا سه‌دان په‌ڕه‌سێلکه‌ی یاخی ده‌ژیت و له باڵت دا " س ن وو ر" ده‌مرێ!
هه‌ناوی بزه‌ی ئاژن ئاژن ده‌کرد
وڵاته‌که‌م
پڕم له تۆ
سه‌یره ئه‌گه‌ر ده‌مشکێنن
تۆ ناڕژێی!!!!
..............................
*****************
دست نوشته های
محمد مصطفی زاده
..............................
*****************
ئه‌م ماڵپه‌ڕه سه‌ر به هیچ لایه‌ن و بیرۆکه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه نیه و تایبه‌ته به به‌رهه‌مه‌کانی: